پیر لوقمان دەستگیركرا

14/08/2019

نەوا
بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، پیر لوقمان سەرۆكی ناوەندی زەردەشتیانی كوردستان چەند كاتژمێرێك دەستگیركراو دواتر بەكەفالەت ئازاد كرا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەری زەمەن ئەو كەسەی سكاڵای لەسەر پیر لوقمان تۆماركردووە زەردەشتییە و سكاڵاكەی بەتۆمەتی ئەوەی كە لە پۆستێكی فەیسبووكدا سووكایەتی بەو كەسە كردووە تۆماركردووە.
دوای دەستگیركردنی پیر لوقمان لەلایەن پۆلیسەوە، پاشان لەلایەن دادوەری ئێشكگرەوە بە كەفالەت ئازادكراوە.
پێویستە بوترێت لوقمان حاجی كەریم، سەرۆكی ناوەندی زەردەشتیانی كوردستانە لە سلێمانی، ماوەی چەند ساڵێكە داوا لە خەڵكی دەكات "ببنەوە بە زەردەشتی" و خۆی بەپیری زەردەشتیان دەناسێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group