سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا

14/08/2019
بۆ ماوەیەكی كاتییە 
نەوا
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، سەرۆكی فراكسیۆنی حیزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.
جەمال حەوێز بە تۆڕی میدیایی رووداوی وتوە:" مەكتەبی سیاسی بڕیاریانداوە من سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكە بكەم، بەڵام پێمگوتوون بۆ ماوەیەكی كاتی ئەو ئەركە دەگرمە ئەستۆ، لەبەرئەوەی حەزم لە سەرۆكایەتی فراكسیۆن نییە".
وتوشیەتی: "بۆ راگرتنی كارەكان و رێكخستنی كاروباری فراكسیۆن رازیبووم ئەو ئەركە بگرمەئەستۆ".
پاش ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی وەك وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەڵبژێردرا و رێواز فایەق-یش  بووە سەرۆكی پەرلەمان، فراكسیۆنی یەكێتی بێ سەرۆك مابووەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group