حەشدی شەعبی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

14/08/2019 عێراق

نەوا
حەشدی شەعبی هەرەشە لە ئەمریكا دەكات و دەڵێت ئەگەر ئەو هێرشە نادیارانەمان لەسەر رانەگرێت، ئەوا ئێمەش هێرش دەكەینە سەر بەرژەوەندیەكانی. 
لەوبارەیەوە یەزن جبوری، فەرماندەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی رایگەیاند: ئەگەر ئەمریكا لە توانایدا نەبێت كۆنتڕۆڵی ئەو لایەنە نادیارە بكات كە هێرشدەكاتە سەر سەربازگەكانیان، ئەوا نابێت چاوەڕوانی ئەوە لە حەشدی شەعبی بكەن كە هێرش نەكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا.
ناوبراو رونیشیكردەوە، هەردوولا دەتوانن هەمان كاربكەن، بۆیە هیوادارین ئەمریكا كۆنتڕۆڵی ئەو هێرشانە بكات كە دەكرێتە سەر بنكەكانی حەشد لە عێراق.
ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە كە بەشێك لە میدیاكانی جیهان ئاشكرایانكردووە ئیسرائیل هێرشیكردۆتە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی، كە ئێران موشەكەكانی بۆ دەگوازێتەوەو تیایدا حەشاری دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group