نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت دادەبەزێت

14/08/2019 جیهان

نەوا
نرخی نەوتی برێنت كە دوێنێ تا 61 دۆلار و 49 سەنت بەرزبووەوە، لەكاتی داخستنی بازاڕدا بە 61 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوە كرا. 
ئەمڕۆش لەكاتژمێر 9:43 خولەكەوە نرخەكەی بەڕێژەی 0.72% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 60 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە كرا. 
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساس 56 دۆلار و 45 سەنتە. 
زیادكردنی باجی گومرگی سەر كاڵا چینییەكان بەڕێژەی سەدا 10 و گرژییە ئابوورییەكان نێوان ئەمریكا و چین كاریگەرن لەسەر كەمكردنەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group