هەڕەشەی سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی دەكرێت

14/08/2019 عێراق

نەوا
هاوپەیمانی سائیرون كەلەلایەن موقتەدا سەدر رابەرایەتی دەكرێت، هەڕەشەی سەندنەوەی متمانەی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات.
لەوبارەیەوە رامی سەكینی سەركردە لە هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاندووە "عادل عەبدولمەهدی لە بەڕێوەبردنی عێراقدا شكستیهێناوە، بەتایبەت لە پڕنەكردنەوەی ئەو پۆستانەی تائێستاش بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن".
سەكینی وتیشی: "عەبدولمەهدی تائێستا بە تیۆری سەرۆكوەزیرانە نەك بە كردەیی، حكومەتەكەی بە لاوازی لەدایكبوو هەر بە لاوازیش دەمرێت".
ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی سائیرون راشیگەیاندووە: "ئەگەر عادل عەبدولمەهدی بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا بەرەو سەندنەوەی متمانە دەچن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group