پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا

17/08/2019

نەوا
ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی سەربازی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ناوچەكانی نێوان كفری-خورماتوو بەڕێوەچوو.
لەوبارەوە مەلا كەریم شوكر بەرپرسی بازنەی حەمرینی یەكێتی بەمیدیای حزبەكەی راگەیاندووە: ئۆپۆراسیۆنە هاوبەشەكەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە دەستیپێكرد، كە دژی ئاڵا سپییەكان ئەنجامدرا.
راشیگەیاندوە: هیچ رووبەڕووبوونەوەیەك لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو گروپە چەكدارەكان لەناوچەكە رووینەداوە و لەئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە گەڕاونەتەوە بنكە سەرەكییەكانی خۆیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group