كۆبوونەوەی ئێران و وڵاتانی ئەورووپا لەسەر پرسی یەمەن بەڕێوەچوو

17/08/2019 جیهان

نەوا
بەمەبەستی تاوتوێكردنی قەیرانی یەمەن، وڵاتانی ئێران، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا بە بەشداری حووسییەكان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی فەرمی ئێران، كۆبوونەوەكە لەبارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئێران و بەبەشداری عەلی ئەسغەر حاجی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و باڵیۆزەكانی ئیتاڵیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لەشاری تاران و محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی حووسییەكان ئەنجامدرا.
شاندە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەكانیان لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانی مرۆیی و سیاسی لە یەمەن كرد.
هاوكات شاندەكان هاوڕابوون لەسەر كۆتایهێنان بە شەڕ و پێكدادانەكانی یەمەن بە زووترین كات و نیگەرانی خۆیان لەبارەی پرسی قەیرانی مرۆیی لە یەمەن خستەڕوو. 
لەپاڵ ئەمەش شاندەكان بانگهێشتی گشت لایەنەكانیانكرد بۆ ئەوەی بێ كەموكورتی پابەندی رێككەوتنی ستۆكهۆڵم بن، كە بۆ وەستاندنی شەڕ و چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكانی یەمەن لەنێوان لایەنە بەشەڕهاتوەكان واژۆكرابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group