دابەشكردنی كتێبی پرۆگرامەكانی خوێندن بەسەر پەروەردەكانی سلێمانیدا دەستیپێكرد

18/08/2019

نەوا
ئامادەكاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەكرێت و دابەشكردنی كتێبی پرۆگرامەكانی خوێندن بەسەر پەروەردەكانی سلێمانیدا دەستیپێكرد.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 18-8-2019 لە بەڕێوەبەرێتی تەجهیزات، دەستكراوە بە دابەشكردنی كتێب بەسەر پەروەردەی قەزاكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و خوێندنی كوردی لە كەركوك.

ئەوەش راگەیاندراوە، كە رێژەیەكی زۆر كتێب گەیشتوە و دابەشكردنی بەپێی خشتەیەك دەبێت و بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group