سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان تەقینەوەكەی ئەفغانستان ئیدانە دەكات

18/08/2019

نەوا
لە راگەیەندراوێكدا، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، تەقینەوەكەی شاری كابولی پایتەختی ئەفغانستانی ئیدانە كرد، كە بە هۆیەوە 63 كەس كوژران و 182ی دیكەش برینداربوون.
لە راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتوە، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان و گەل و حكوومەتی ئەفغانی دەكەین و هاوخەمیانین. 
راشیگەیاندووە: كارە تیرۆرستییەكانی لەمجۆرە ئەركێكی گەورەتر دەخەنە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ هەماهەنگی و كاری هاوبەشی زیاتر دژبە تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group