ئاری جەلال: مافی مانەوە بۆ پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپا زۆر سەخت بووە

18/08/2019

نەوا-كاروان مەحمود  
سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت، لەدوای ساڵی 2016ەوە مافی مانەوە بۆ پەنابەران زۆر سەخت بووەو ژمارەیەكی زۆری ئەو كەسانەشی بە رێگەی رەسمی و ڤیزای شنگن كۆچ دەكەن بەهۆی پەنجە مۆرەوە كێشەیان بۆ دروستبووە.
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران بە رادیۆ نەوای رایگەیاند، رەوشی پەنابەرانی عیراقی و سەرجەم پەنابەران ئەوانەی روویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە لەدوای ئەو پشێویانەی لەناوچەكەیان هەبووە لەدوای كۆبوونەوەی یەك لەدوای یەكەكانی وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە باردۆخی پەنابەران و سەبارەت بە رەوشییان لە دوای ساڵی 2016ەوە پرۆسەی وەرگرتنی مافی پەنابەری زۆر سەخت و دژوار بووەو ژمارەیەكیشیان بەهۆی پەنجەمۆرەوە كێشەیان بۆ دروستبووە.
وتیشی: "ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی دەیانەوێت بە ڤیزای شنگن روو لە وڵاتانی ئەوروپا بكەن و پەنجە مۆریان پێدەكەن روبەروی كێشەو گرفت بوونەتەوەو داوانامەكانیان رەتكراوەتەوەو فشاریان خراوەتە سەر بۆ ئەوەی بیان گەڕێننەوە بۆ وڵاتەكانیان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group