گەرمیان.. چواركەس بە تۆمەتی دزینی گەنم و مەڕوماڵات دەستگیركران

19/08/2019

نەوا
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، هێزەكانیان چوار كەسیان دەستگیركردووە، كە تۆمەتبارن بە دزینی مەڕو ماڵات و گەنمی هاوڵاتیان.
لە راگەیەنراوەكەی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، دوای ئەوەی چەن هاوڵاتیەك لەگەڕەكەكانی سیروان، شەهیدان، شیروانە و حەمرین سكاڵایان هێنایە لای پۆلیس كە لەلایەن چەن كەسێكەوە دزیان لێكراوە تەنانەت دوو حەیوانیان دزراوە كە بەمەبەستی قوربانی كڕیبویان و لەماڵەوە ڕایانگرتبوو، دوای لێكوڵینەوەو بەدواداچونی ورد بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار كەس دەستگیربكەن.
راشیگەیاندووە، ئەو كەسانە دەستیان لەچەن حاڵەتێكی دزیكردندا هەبووە، دوای لێكۆڵینەوە دانیان بەچەندین حاڵەتی دزینی مەڕو ماڵات و زیاتر لەیەك تەن گەنمی هاوڵاتیەكیان دزیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group