نه‌وا
ئێران له‌چوارچێوه‌ی یاسای جل پۆشین و سه‌رپۆشی زۆره‌ملێدا به‌رهه‌مهێنانی مانتۆی بێ قۆپچه‌ی قه‌ده‌غه كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی كرێكارانی ئێران ناسراو به لینا، حه‌بیب ته‌هماسبی سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌رگدرووی پیاوان و ژنانی ئێران رایگه‌یاندووه كه دوورینی هه‌موو جۆره جلوبه‌رگێكی ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تان به‌بێ قۆپچه قه‌ده‌غه كراوه.
ته‌هماسبی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هیچ جۆره سنورداركردنێك بۆ جلوبه‌رگی پیاوان له‌ئارادا نییه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی یه‌كه‌ی پۆلیسی چاودێری كاسبكاران به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جلوبه‌رگێكی ده‌ره‌كی ئافره‌تان به‌بێ قۆپچه قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌وه‌ش به پاساوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره مانتۆ و باڵاپۆشیانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا ناگونجێت و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و بڕیاره‌ش بكات شوێنی كاره‌كه‌ی داده‌خرێت.