نه‌وا
وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى له پشت ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگاى چه‌ك و جبه‌خانه‌ی حه‌شدى شه‌عبى عیراقى بێت.
له‌وباره‌یه‌وه شۆن رۆبه‌رتسۆن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" بهكهناڵى (الجزیره)ى وتوه "ئه‌مریكا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگاكانى چه‌كی ناو عیراقه‌وه نییه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ڵێت "ئه‌مریكا رێزى سه‌روه‌رى خاكى عیراق ده‌گرێت و بوونى له‌و وڵاته به بانگهێشتى حكومه‌تى عیراقییه". داواشیكرد ده‌رباره‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى پرسیار ئاراسته‌ى حكومه‌تى عیراقى بكرێت.
دواى ته‌قاندنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كۆگای چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبى له هه‌ندێك پارێزگای عیراقدا، ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ به به‌رپرسیار له قه‌ڵه‌مدرا، به‌ڵام ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌رپرسیاره له به‌ئامانجگرتنى كۆگاكانى چه‌ك و سه‌ربازگه‌كانى عیراق. ته‌ئكیدیشیكرده‌وه زانیاری‌یان له‌باره‌ی سه‌رجه‌م فڕینهكانى فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا له ئاسمانی عیراقدا هه‌یه.