د.فازڵ نەبی: حكومەتی هەرێم نەیوتوە نەوت رادەستدەكەین

22/08/2019
د.فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق

نەوا
د.فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم نەیوتوە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكەن، بەڵكو وتویەتی داهاتەكەی رادەست دەكەن.
د.فازڵ نەبی لەبەرنامەی "ئاراستە"ی رادیۆ نەوادا لەبارەی رادەستكردنی داهاتی نەوت وتی "ئەوە كێشەیەك دروست دەكات ئەویش ئەوەیە نرخی ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتە 3 نرخە، یەكێكیان نرخی دیاریكراو لە بودجەی عیراق، دووەم ئەو نرخەی عیراق نەوتی پێدەفرۆشێت، لەگەڵ ئەو نرخەی هەرێم پێی دەفرۆشێت و چەندی بۆ دەمێنێتەوە".
وتیشی "دەبێت بزانرێت هەرێم و بەغدا لەسەر كام نرخ رێكدەكەون".
ئەوەشیخستەڕو، كە رادەستكردنی داهاتی نەوت گرەنتی جێگیركردنی بەشە بودجەی هەرێم ناكات بەڵكو "ئاسانكاری بۆ دەكات".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group