"بەردەوامی بۆردومانەكانی توركیا سوكایەتیە بە حكومەتی عیراق"

22/08/2019 عێراق

نەوا
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، بەردەوامی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی موسڵ و دهۆك سوكایەتیە بەحكومەتی عیراق و دەبێت رابگیرێت.
ئەزحەوی سەعیب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "بەردەوامی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق بەتایبەتی هەردوو قەزای شەنگال و مەخمور و چەند ناوچەیەكی تری سەر بە پارێزگای دهۆك بەبیانووی بوونی چەكدارانی پەكەكە لەو ناوچەیەدا، پێشێلكردن و سوكایەتیكردنە بەحكومەتی عیراق بەتایبەتی دوای بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران بەقەدەغەكردنی فڕینی هەموو فڕۆكەیەك بەئاسمانی وڵاتدا بە رە‌زامەندی خۆی نەبێت".
ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بەپێویستیزانی حكومەتی عیراق چارەسەری بوونی بارەگای هەر حزبێك گەر هەبێت لەو ناوچانە بكات بە بارەگاكانی پەكەكەشەوە، لەهەمان كاتیشدا رێگە نەدات بەتوركیا ئەو پێشێلكاریانە ئەنجامبدات".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group