ترامپ: خودا منی بۆ جەنگ لەگەڵ چین هەڵبژارد

22/08/2019 جیهان

نەوا
لێداوانێكی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دووبارە هەرا دەنێتەوە و دەبێتەوە بە باسی میدیاكان.
ترەمپ رایگەیاندووە، ئەم جەنگە بازرگانیەی ئەمریكاو چین شەڕی ئەو نیە،  پێویستبوو سەرۆكەكانی تر پێش ئەو لە كۆشكی ئەنجامی بدەن، بەڵام خودا ئەوی هەڵبژاردووە بۆ ئەو كارە.
لەكۆنفرانسێكدا لەباخچەیەكی كۆشكی سپی، ترامپ رایگەیاند: "كەسێك دەبوو ئەم جەنگە بازرگانیە ئەنجام بدات"، پاشان سەیری ئاسمان دەكات و هەردوو قۆڵی بەرزدەكاتەوە دەڵێت "ئەو كەسەش منم كە خوا هەڵیبژارد"، كە ئەمە دەستەواژەیەكی ناو (تەورات)ە بەكاریهێناوەتەوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، سەرۆكەكەی ئەمریكا ساڵانە باجێكی قورس بڕی 250 ملیار دۆلار دەخاتە سەر هەناردەكراو بۆ وڵاتی چین، لە پلانیشیدایە باجی 300 ملیار دۆلار بخاتە سەر هەناردەكراو لە 1 و 15 ی مانگی 11.
لەگەڵ ئەوەشدا سندوقی دروای نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، جەنگی بازرگانی چین و ئەمریكا دەبێتە هۆی لاوازی گەشەی ئابوری جیهان، جگە لەوەش لاوازی ئابوری ئەمریكا خۆی، بەڵام پێناچێت سەرۆكەكەی كۆشكی سپی نیازی كۆتایهێنان بەجەنگەكەی هەبێت.
ترامپ رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئاماژەی بەوەكردبوو "من ڕووبەرووی چین دەبمەوە،  ئەزانن بۆ چی؟ چونكە ئێمە جەنگەكە دەبەینەوە".
راشیگەیاندوە "خەڵكی ئەمریكا بۆ كارێكی باش منی هەڵبژاردووە، منیش ئەو كارە دەكەم".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group