نەوا
نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئاشكرای كرد لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان ئەو وڵاتە و روسیا و ئێران لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی 16 ی ئەیلولی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، ڤلادمیر پۆتن سەرۆكی روسیا و حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران تاوتوێكردنی رەوشی سوریا دەبێت.
لای خۆیەوە ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاندووە، ئەردۆغان، پۆتن و رۆحانی قسە لەسەر پرسەكانی ئاگربەست، نوسینەوەی دەستور و پرۆسەی سیاسی لە سوریا دەكەن.