هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بارەی وەرگرتنی مۆڵەتی فڕینەوە وەڵامی عێراق دەداتەوە

23/08/2019 عێراق

نەوا
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆشەڕی دژ بەداعش دەڵێت، لەكاتی هێرشی ئاسمانی لەناكاو پێویستیان بە ڕەزامەندی حكومەتی عێراق نییە.
 جمیس راولنسۆن وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش رایگەیاندوە:" ئەو بڕیارەی حكومەت كە هیچ فرینێك بەبێ مۆڵەتی حكومەتی عیراق نابێت، بێگومان فڕینە پێویست و لەناكاوەكان ناگرێتەوە، ئەمە لەگەڵ حكومەتی عیراق بڕیاری لەسەر دراوە".
ئاماژەی بەوەشداوە:" هەركاتێك هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یان سوپای عیراق روبەڕووی حاڵەتی لەناكاو ببنەوە، بێگومان ئەوە فڕینی لەناكاو پێویستە هیچ پێویست بە مۆڵەت وەرگرتن ناكات".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group