بڕی سزای راوكردنی ئاژەڵ لە هەرێمی كوردستان راگەیەنرا

23/08/2019

نەوا


دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لیستێكی سەرپێچی بڵاودەكاتەوە و بڕیار دەدات هەر كەسێك ئەو ئاژەڵانە لە سروشتی كوردستان ڕاو بكات بە بڕێك پارە سزا بدرێن، بە پێی لیستەكەش لە 100 هەزارەوە تا 10 ملیۆن دیناری تێدایە.
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، باسی لەوەكردووە، هەر كەسێك پڵنگ، ورچ، ئاسك، مامز و كەڵەكێوی و بزنە كێوی ڕاو بكات 10 ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بۆ دەكرێت.
سزاكە بۆ راوكردنی كەوی دەری 5 ملیۆن دینارە و بۆ حاجی لەق لەقیش یەك ملیۆن دینارە و سزای راوركردنی گورگ و بەارز و كەمتیاریش 500 هەزار دینارە و بۆ راوكردنی رێوی 300 هەزار دینار، سیخوڕ 200 هەزار و سوێسكە 150 هەزار و سمۆرە 100 هەزار دینار دیاری كراوە.

 



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group