هاوپەیمانان بەردەوامن لە پڕچەككردنی هەسەدە

23/08/2019

نەوا


رێكخراوێكی سوری بڵاویكردەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 200 بارهەڵگری تر چەك و تەقەمەنی و هاوكاری لۆجستی بۆ شەڕڤانانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) رەوانەكردووە.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ كە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، كاروانێكی چەك و كەرەستەی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كە لە نزیكەی 200 بارهەڵگر پێكهاتوە، لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كراوە، لە چوارچێوەی ناردنی هاوكارییە سەربازی و لۆجستییەكان بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە).
بەگوێرەی ئامارەكانی روانگەی سوری، دوای راگەیاندنی كۆتاییهێنان بە داعش لە ئازاری رابردودا، تا ئێستا دو هەزار و 300 بارهەڵگر چەك و كەرەستەی سەربازی بە 23 قۆناغ رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كراون.
رەوانەكردنی چەك و كەرەستەی سەربازی لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان، هاوكاتە لەگەڵ رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group