نه‌وا
بۆ یه‌كه‌مجار له پاش ساڵی 2012وه، هێزه‌كانی سوپای سوریا ناوچه‌ی ریفی باكوری حه‌مایان به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كرد و گه‌مارۆی خاڵی نۆیه‌می چاودێری سوپای توركیاشیان له ناوچه‌كه‌دا داوه.
له 26ی نیسانی رابردوه‌وه هێزه‌كانی سوپای سوریا هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی باكوری وڵاته‌كه‌یان ده‌ستپێكردوه و له چه‌ند رۆژی رابردوشدا توانییان شكست به هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بهێنن و به ته‌واوی ریفی باكوری حه‌ما و شاری خان شه‌یخون له ریفی باشوری ئیدلب كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
له‌و نێوه‌نده‌شدا سوپای سوریا ئابڵوقه‌ی خاڵی نۆیه‌می چاودێری سوپای توركیایان له‌شاری موریكی ریفی حه‌ما داوه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌ی سوپای رژێمی سوریا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه چونه‌ته چوارده‌وری باره‌گاكه‌ی توركیا.
هه‌رچه‌نده مه‌ولود چاوشئوغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئابڵوقه‌دانی سوپاكه‌یانی له باكوری سوریا ره‌تكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا ئه‌نجامداوه و پێی وتوه "هێرشه‌كانی رژێمی سوریا و پـێشێلكارییه‌كانی له ئاگربه‌سته‌كان له ئیدلیب بۆیان هه‌یه ببنه قه‌یرانێكی مرۆیی گه‌وره".