نەوا
ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی لەشاری هەولێر كۆبوەوە و تاوتوێی بەستنی كۆنگرە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی كرد، كە بڕیارە ساڵی ئایندە لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت.
نوسینگەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە لە شاری هەولێر كۆبونەوەی ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی بە سەرپەرشتی عەلی باپیر بەڕێوەچوە و تیایدا لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمو عێراقو ئاماژەكانی گۆڕانكاریی سیاسیی لە ناوچەكە گفتوگۆ كراوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر بەردەوامیی هەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامیی لەبەرژوەندیی خەڵكو جەماوەر كرایەوە و هەروەك باس لەئامادەكارییەكانی بەستنی كۆنگرە كرا، كە بڕیارە لەمساڵدا كۆمەڵی ئیسلامیی كۆنگرەی چوراەمی خۆی ببەستێ و مەكتەبی سیاسیی بەپێویستی زانی سەرجەم ئەندامانو ئۆرگانەكانی كۆمەڵ وزەی خۆیان بخەنە گەڕ بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو لەپێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری كارو پڕۆژەی كۆمەڵی ئیسلامیی لەداهاتوودا.
هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێڕاقی خستوەتە بەرباس و لەو پێناوەشدا ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییو یەك هەڵوێستیی نێوان سەرجەم لایەنە كوردستانییەكانی بەپێویست زانییوە لەپرسە نەتەوەییەكاندا، بۆ ئەوەی بتوانن لەناوچە كێشەلەسەرەكاندا بەتایبەت پارێزگای كەركووك ئامانجە نەتەوەییەكان بێننەدی.