تەرمێك لە ئاوی زێی گەورەدا دۆزرایەوە

24/08/2019

نەوا
لەئاوی زێی گەورەدا تەرمێك دۆزرایەوە كە بەهۆی زۆر مانەوەی لەئاوی رووبارەكە نەتوانراوە رەگەزی دیاریبكرێت.
لەوبارەوە بەرگری شارستانی سۆران بڵاویكردەوە، كە پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە كارمەندانی بنكەی بەرگری شارستانی بلێ ئاگاداركراونەتەوە بەبوونی تەرمێكی نەناسراو لەزێی گەورەدا لە نزیك ناحیەی بارزان.
راشیگەیاندووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی بارزان تەركەمە دەرهێنراوەو رەوانەی پزیشكی دادی ئامێدی كراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تەرمەكە ماوەیەكی زۆر لەئاودا ماوەتەوەو نەتوانراوە بناسرێتەوە تەنانەت نەتوانراوە رەگەزیشی دیاریبكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group