ئەمەریكا سزا دەسەپێنێت بەسەر دوو تۆڕدا كە پەیوەندییان بە حكومەت و سوپای ئێرانەوە هەیە

29/08/2019 جیهان

نەوا
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا رایگەیاند، سزامان سەپاندووە بەسەر دوو تۆڕدا كە خۆیان دزیوەتەوە لە سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران و لەبەرژەوەندی حكومەتی ئێران و دامەزراوە سەربازییەكانیان كاریانكردووە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا وتی: "یەكێك لە تۆڕەكان كۆمپانیایەكی بەكارهێناوە كە بنكەكەی لە هۆنگ كۆنگ-ەو خۆی دزیوەتەوە لە سزا ئەمەریكی و نێودەوڵەتیەكانی سەر ئێران و تەكنەلۆجیا و پێكهاتەی دابینكردووە بۆ كەسانێك كە پەیوەندییان بە حكومەتی ئێران و سوپای پاسدارانەوە هەبووە".
وتیشی: "تۆڕی دووەم بەرهەمەكانی ئەلەمنیۆمی دەستكەوتوو و بۆ ئەو كۆمپانیایانەی دابینكردووە كە سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێرانن".
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا سزای سەپاندووە بەسەر ئەو كەسانەشدا كە پەیوەندییان بەو دوو تۆڕەوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group