نه‌وا
بڕیاره سبه‌ینێ پارێزگارێكی نوێ بۆ هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرێت، فرسه‌ت سۆفی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانیش پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت.
كه‌نعان خه‌یلانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی وتوه "سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره پارێزگاری نوێی هه‌ولێر دیاریبكرێت".
خه‌یلانی باس له‌وه‌ده‌كات وه‌ك فراكسیۆنی پارتی، به نوسراوی فه‌رمی كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگار پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كردوه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نیش سبه‌ینێیان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی هه‌ولێر دیاریكردوه، ، كه د.فرسه‌ت سۆفی-یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دڵنیایه له‌وه‌ی كاندیده‌كه‌یان "به ده‌نگێكی باش" بۆ پۆستی پارێزگار هه‌ڵده‌بژێردرێت.