لاهۆزی ناوبژیوان دان بە هەڵەیەكی كوشندە لە دژی بەرشەلۆنە دەنێت

11/09/2019 وەرزش

نەوا
ماتیۆ لاهۆز ناوبژیوانی ئیسپانی دان بەوەدا دەنێت، كە زوڵمێكی گەورەی بەرانبەر بەرشەلۆنە كردوە، كاتێك لە وەرزی 2013-2014دا روبەڕوی ئەتلەتیكۆ مەدرید بونەوە و گۆڵێكی لێۆنێل میسی هەژمار نەكردوە گوایە ئۆفساید بوە.
بەهۆی رەتكردنەوەی گۆڵەكە، هەردوولا بە گۆڵێك یەكسان بوون و بەوەش ئەتلەتیكۆ مەدرید بە 90 خاڵەوە بونە پاڵەوان و بەرشەلۆنەش بە 87 خاڵەوە پلەی دووەمی گرت.
لەوبارەیەوە لاهۆز بۆ رۆژنامەی "ماركا"ی ئیسپانی وتویەتی "لەو دۆخەی منی تێدا بوم مەحاڵە بتوانیت ئەوە جیابكەیتەوە، كە تۆپەكە بەر خوانفران كەوت یاخود سیسك فابریگاس".
پاش یارییەكە كەس هەستی بەوە نەكرد، بەڵام كاتێك گرتەكە لێدەدەیتەوە دەتوانیت حاڵەتەكە ببینیت، ئومێدەوار بوم لەوكاتەدا سیستمی تەكنەلۆژیای ڤیدیۆ "ڤار" هەبوایە، ئێستا خۆشحاڵم تەكنەلۆژیاكە هەیە، چونكە بەهۆیەوە دەتوانیت ئەو دۆخانە چارەسەر بكەیت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group