میسی لە بەرانبەر ڤالەنسیا یاری ناكات

13/09/2019 وەرزش

نەوا
ئیرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا دوپاتیدەكاتەوە، سبەینێ لیۆنێل میسی بەهرەمەند لە یارییەكەیان بەرانبەر ڤالەنسیا ئامادەنابێت.
ڤالڤێردی لە پرێس كۆنفرانسی تایبەت بە یارییەكەی سبەی شەو كاتژمێر 10 لە بەرانبەر ڤالەنسیا، ئومێدی خواست لویس سوارێز ئامادەبێت، چونكە میسی-یش ئامادەنابێت. گومانیشی هەیە لەوەی بتوانێت بەهرەمەندە ئەرجەنتینی-یەكە لە یارییەكەشیان بەرانبەر بوروسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا ئامادەبێت.
وتیشی "میسی ماوەیەكی كورتی پشوی وەرگرتوە تا لە پێكانەكەی قاچی چاك ببێتەوە، ئەو یاریزانێكی یەكلاكەرەوەیە، هیوادارین زوو بگەڕێتەوە و لە دۆخێكی باشدا بێت، نامانەوێت هەنگاوێك بچینەوە دواوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group