نه‌وا
له تونس پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه ده‌ستیپێكرد، 24 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بوونه سه‌رۆكی داهاتوو، به‌ڵام پێناچێت له قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هیچ كاندیدێك زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌رانی تونس-دا كرایه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 25ی ته‌مموزی رابردوو قاید باجی سبسی سه‌رۆكی تونس كۆچی دوایی كرد.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆكایه‌تییدا 24 كاندید كێبڕكێی بوونه سه‌رۆكی داهاتووی تونس ده‌كه‌ن، كه دووانیان ئافره‌تن. پێشبینیش ده‌كرێت له قۆناغی یه‌كه‌مدا هیچ كاندیدێك زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستنه‌هێنێت و پرۆسه‌كه بچێته قۆناغی دووه‌مه‌وه، كه تیایدا هه‌ریه‌كه له عه‌بدولفه‌تاح مورۆ كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه، عه‌بدولكه‌ریم زوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگریی ده‌ستله‌كاركێشاوه، یوسف شاهد سه‌رۆكی حكومه‌تی ده‌ستله‌كاركێشاوه، هه‌روه‌ها نه‌بیل قه‌روی كاندیدی زیندانیكراو، كێبڕكێ بكه‌ن بۆ بوونه سه‌رۆكی داهاتووی تونس.
ئه‌وه دووه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه له ساڵی 2011وه به‌ڕێوه‌بچێت كاتێك به‌هۆی شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه وڵاته‌كه چوه قۆناغێكی نوێی حوكمڕانییه‌وه.