نه‌وا
هێرشه‌كانی سه‌ر دوو كارگه‌كه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی ئارامكۆ له سعودیه، توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غازی وڵاته‌كه‌ی دابه‌زاندوه، ئه‌مریكاش ئاماده‌یه كورتهێنانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له بازاڕی وزه‌دا پڕبكاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولعه‌زیز بن سلمان وه‌زیری وزه‌ی سعودیه ئاشكرایكردووه، به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر دوو كارگه‌كه‌ی كۆمپانیای ئارامكۆ، تواناكانی سعودیه بۆ خستنه بازاڕی نه‌وت و غاز كه‌میكردوه، به‌ڵام ئه‌و كورتهێنانه كاتی ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه ئه‌مریكا ئاماده‌یه كاربكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌بازاڕی وزه‌دا دروستبوه به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر سعودیه‌وه.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه رونیكردوه‌ته‌وه، ئاماده‌ن به به‌كارهێنانی یه‌ده‌گی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یان، كورتهێنانی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی جیهانیدا پڕبكه‌نه‌وه.