سەرۆكی هەرێم و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆبوونەوە

15/09/2019

نەوا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كرد.
ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان-یان كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكرا لەبارەی كاری پەرلەمانی و گرنگیدان بەو یاسایانەی پێگەی دەستووریی هەرێمی كوردستان بەهێز دەكەن.
 ئاماژەی بەوەیش داوە، كە لەبارەی پەیویەندییەكانی هەولێر-بەغدا و پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، هەماهەنگیی نێوان پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و گرنگیی هەماهەنگیی نێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا، بەردەوامیی پرۆسەی چاكسازی و سەقامگیری و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group