ئێران: كۆبونەوەی روحانی و ترامپ ئەنجام نادرێت

16/09/2019 جیهان

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیكردەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا و حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران لە پەراوێزی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك كۆببنەوە.
عەباس موسەوی وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پرێس كۆنفرانسێكدا جەختیكردەوە، لە میانی كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، هیچ كۆبونەوەیەك لەنێوان حەسەن روحانی و دۆناڵد ترامپ ئەنجامنادرێت.
پێشتریش دۆناڵد ترامپ لە تویتێكیدا رەتیكردبۆوە لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، بەبێ مەرج لەگەڵ روحانی كۆببێتەوە، لەكاتێكدا پێشتر مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكردبوو، بۆی هەیە ترامپ بێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ روحانی-دا كۆببێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group