نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
پرۆگرامی كارامه‌یی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوێترین پرۆگرامی گشتگیره، كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی كردوه بۆ جێگره‌وه‌ی پرۆگرامی مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نی له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كان و به‌مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه‌ش له چه‌ند ناوه‌ندێكی خوێندندا ده‌خوێنرێت.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای راهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی له سلێمانی به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، پرۆگرامی كارامه‌یی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وانه‌یه‌كی تازه‌یه به هاوكاری رێكخراوی یونیسێف و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌شی پرۆگرامه‌كان دانراوه بۆ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، كه له پۆلی یه‌ك تا نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه.
وتیشی "چه‌ند نمونه‌یه‌كمان له قوتابخانه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرتوه، به‌جۆرێك 57 قوتابخانه له سلێمانی و 5 قوتابخانه له هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه، له‌سه‌رئاستی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیش دوو مامۆستا بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ خولێكی تایبه‌ت ده‌بینن، كه رۆژانه پێنج كاتژمێر وانه له‌سه‌ر چۆنێتی وتنه‌وه‌ی وانه‌كه ده‌خوێنن".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و وانه‌یه باس له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و مرۆییه‌كان و ئازادی تاك و كۆمه‌ڵگا ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ش ئه‌مساڵ له‌و چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌خوێنرێت و له‌م ماوه‌یه‌دا به‌دواداچونی بۆ ده‌كرێت و داوا له مامۆستای بابه‌ته‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانیش ده‌كه‌ن ره‌خنه‌ی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وا ساڵی داهاتوو له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێنرێت.
عه‌بدوڵڵا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای راهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی له سلێمانی وتیشی "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كێشه‌ی قوتابخانه‌كان بۆته نمره، كه پێی ده‌وترێت نیزامی بانكی، پێویسته واز له‌و سیستمه بهێنرێت، كه شتێك فێری خوێندكار بكه‌ین و له تاقیكردنه‌وه‌دا بمانداته‌وه، به‌ڵكو ئێمه ده‌مانه‌وێت شتێكی فێربكه‌ین بۆ ته‌واوی ژیانی پیاده‌ی بكات".