دەستلەكار كێشانەوەی وەزیری تەندروستی رەتكرایەوە

16/09/2019 عێراق

نەوا
سەرۆك وەزیرانی عێراق نامەی دەست لەكار كێشانەوەكەی وەزیری تەندروستی رەتدەكاتەوەو لەشوێنی ئەوە بڕیاریداوە مۆڵەت بداتە ئەو وەزیرە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مۆڵەتێكی كراوەی بەوەزیری تەندروستیداوە بۆئەوەی كێشەكانی بەردەمی ئەو وەزیرە چارەسەر بكرێت.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكان سەرۆك وەزیرانی عێراق دەست لەكاركێشانەوەكەی رەتكردوەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە كەئەو دەست لەكاركێشانەوەیە پەسەند ناكات.
ئەوە لەكاتێكدایە كە عەلائەدین عەلوان وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، دووشەممەی رابردوو نامەی دەست لەكاركێشانەوەی ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group