نه‌وا
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق هه‌ڵمه‌تێكی واژۆ كۆكردنه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌نێو خاكی عیراق، تا ئێستاش 53 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كردووه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان.
حه‌سه‌ن سالم په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سادقون به‌كه‌ناڵی روسیا الیوم-ی راگه‌یاندوه، تا ئێستا توانیویانه 53 واژۆی په‌رله‌مانتار بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان له عیراق كۆبكه‌نه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی په‌رله‌مانتاران، داواكه‌یان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان بخه‌نه كارنامه‌ی دانیشتنێك.
ئه‌و 53 په‌رله‌مانتاره له داواكه‌یان نوسیویانه "ئێمه له خواره‌وه واژۆمان كردوه بۆئه‌وه‌ی بڕگه‌ی ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان له عیراق بخه‌ینه كارنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه".