نه‌وا
شاندێكی به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بڕیاره سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به سه‌ردانێك بگه‌نه هه‌رێم.
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا، له میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "پانۆرامای نه‌وا"دا ئاشكرایكرد، بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن، به‌ڵام پێده‌چێت له‌بری ئه‌وه شاندی به‌غدا بێته هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، كه د.فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عیراق له شانده‌كه‌ی به‌غدادا ده‌بێت.
راشیگه‌یاند، جگه له‌و شانده‌ی به‌غدا، بڕیاره هه‌ریه‌ك له د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هه‌مانشێوه بێنه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا دووپاتیكرده‌وه تا ئێستا پرسه‌كانی تایبه‌ت به مادده‌ی 140، بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نه‌وت و غاز، هه‌روه‌ها ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌موویان پێویستیان به چاره‌سه‌ره و ئیراده‌ش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه و گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا ره‌تیشیكرده‌وه، حكومه‌تی فیدراڵی له رێگه‌ی د.فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عیراقه‌وه وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی دابێته‌وه، كه ناچێته ژێر باری دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.