چەند پێشنیارێك بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆكانی هەرێم دەخرێنەڕو

17/09/2019

نەوا-لاڤە كوردە 
مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر چەند پێشنیارێك بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆكانی هەرێم دەخاتەڕو.
لەبارەی پێشنیارەكانیەوە، دەشتی حسێن مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوا وتی "پێشنیاردەكەم بایەخ بە پەیوەندیە نێودەوڵەتییەكان بدرێت، بە تایبەت لەگەڵ زانكۆی وڵاتانی دراوسێ وەك توركیا و ئێران و وڵاتانی ئەوروپاش، كۆڕ و كۆنفرانسی زانستی بكرێت و مامۆستایانی نێودەوڵەتی بانگهێشت بكرێن، هەروەها چۆن قوتابی ئێمە دەچێتە دەرەوە بۆ خوێندن پێویستە قوتابی نێودەوڵەتیش بێتە زانكۆكانی هەرێم بخوێنێت".
وتیشی "پێویستە باڵەخانەكان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت و ژمارەی تاقیگە زیاد بكرێت لەگەڵ ژمارەی قوتابیان بگونجێت و دەسەڵاتی زیاتر بە سەرۆك زانكۆكان بدرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group