سعودیە بەڵگەی تێوەگلانی ئێران لە هێرشەكانی سەر ئارامكۆ بڵاودەكاتەوە

18/09/2019 جیهان

نەوا
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی سعودیە بەڵگەی تێوەگلانی ئێران لە هێرشی سەر كۆگاكانی نەوتی كۆمپانیای ئارامكۆ بڵاودەكاتەوە.
وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا بەڵگەی تێوەگلانی ئێران لە هێرشەكانی سەر كۆگاكانی نەوتی كۆمپانیای ئارامكۆ و ئەو چەكانەی لە هێرشەكەدا بەكارهاتون، بڵاودەكاتەوە.
لای خۆیەوە عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئاشكرایكرد، توانای بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە گەیشتووەتەوە ئاستی پێش هێرشەكانی سەر كۆگاكانی ئارامكۆ.
دوپاتیشیكردەوە، سەرەڕای هێرشەكانی سەر ئارامكۆ، بەڵام هەناردە و داهاتی نەوتی سعودیە بۆ ئەم مانگە هیچ كورتهێنانێكی تێدا نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group