سەرۆك كۆماری عیراق بەردەوامبونی بودجەی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت

18/09/2019

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كۆبونەوەی سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ پەرلەمان و حكومەتی هەرێم بە هەماهەنگی بووە و مژدەیشی داوە، كە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان نابڕدرێت.
دوای كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی كوردستان، عوسمان كانی كوردەیی ئەندامی پەرلەمان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، سەرۆك كۆمار داوای كردووە پەرلەمان و حكومەت هەماهەنگ و هاوكاربن بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی یەكڕیزیی كورد و مافەكانی لە بەغدا.
وتیشی "سەرۆك كۆمار داوای لە پەرلەمان و لیژنە هەمیشەییەكان كرد لەگەڵ لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و فراكسیۆنە كوردستانییەكان هەماهەنگی بكەن بۆ چەسپاندنی زیاتری مافەكانی گەلی كورد لە بەغدا، چونكە گرنگترین خاڵی سەركەوتنی كورد یەكڕەنگی و یەكدەنگییە لە هەرێم و بەغدا".
لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمیشەوە وتی "سەرۆك كۆمار و وەزیری دارایی عیراق ئومێدی خۆیان نیشانداوە، كەوا بەشە بودجەی هەرێم وەك خۆی دەبێت، ئەگەر زیاتر نەبێت، راناگیرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group