پارە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی رێگاوبانی سنوری قەزای سۆران تەرخانكرا

18/09/2019

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندییان داوە لەسەر جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە لە سنورەكەیان، كە لە هەفتەی داهاتودا دەستپێدەكەن.
لەوبارەیەوە كرمانج عیزەت قائیمقامی قەزای سۆران بۆ رادیۆ نەوا وتی "ژمارەیەك پرۆژەی رێگاوبان بۆ سنوری قەزای سۆران لەنێوان سۆران و رواندز و چۆمان و بارزان و خەلیفان دەرچون و پارەی تەواویان بۆ تەرخانكراوە و دواجار دەستبەكاردەبین بۆ جێبەجێكردنیان".
دەستبەكاربوون لە پرۆژەكانی رێگای ئەو قەزایانە لەكاتێكدایە، كە مانگی رابردو رادیۆ نەوا لە رێگەی بەرنامەی "مایكی نەوا"وە گلەیی و گازندەی هاووڵاتیانی قەزاكەی گەیاندە بەرپرسان و قائیمقامی سۆرانیش ئاماژەی بەوەكرد، لەگەڵ ئەوەی ئەو پرۆژانە دەرخستەیان بۆ كرابو، بەڵام دەزگاكانی میدیاش رۆڵیان بینی لە خێراكردنی بڕیاری تەرخانكردنی پارە بۆ ئەو پڕۆژانە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group