نەوا
سەرۆكی ئەمریكا داوای لە وەزیری گەنجینەی وڵاتەكەی كرد سزاكانی سەر ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو زیاتر بكات.
لە تویتێكیدا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: داوای لە ستیڤ مەنوچین وەزیری گەنجینەی وڵاتەكەی كردووە، سزاكانی سەرحكومەتی ئێران توندتر بكاتەوە.
ترامپ هیچ وردەكاریەكی لە بارەی ئەو سزایانەوە نەخستوەتەڕوو، كە بڕیارە بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت.
سەپاندنی سزای نوێ بەسەر حكومەتی تاران لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران باسی لەوەكردبوو، ئەگەر دۆناڵد ترامپ كۆتایی بە فشار و سزاكان بهێنێت ئامادەیە لەگەڵی كۆببێتەوە.