سێیەمین پیشانگای خانوبەرەو كەرەستەی بیناسازی لە هەولێر كرایەوە

18/09/2019

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
رۆژی چوارشەممە 18-9-2019 لەشاری هەولێر سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كەرتی خانوبەرە كرایەوە، كە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەوبارەیەوە سۆران قادر سەرپەرشتیاری پێشانگاكە بە رادیۆ نەوای راگەیاند، كردنەوەی ئەو پێشانگا نێودەوڵەتیانە لەكاتی ئێستادا، كە پەیوەندییەكان ئاسایین و باری دارایی باشتر بوە، گرنگی خۆی هەیە، بەجۆرێك لێرە 150 كۆمپانیای 10 وڵاتی جیهان نمایشی دوایین پرۆژەكانی خۆیان دەكەن.
وتیشی "كردنەوەی ئەو پیشانگایە ژمارەیەكی دیكەی شێوازی گەشەكردنمان بۆ ئاشكرادەكات، كە تائێستا ئێمە لەو جۆرە ئامارانەمان نییە".
سەرپەرشتیاری پێشانگاكە باسی لەوەشكرد، ئەو كۆمپانیایانە نرخ و پرۆژە و پێكهاتەی پرۆژەكانی خۆیان ئاشكرادەكەن كە بەشێكی زۆریان لە دەرەوەی وڵاتیش پرۆژەیان هەیە و بە هاووڵاتیانی كوردستان دەڵێن چ جۆرە پڕۆژەیەكیان هەیە و نرخ و تایبەتمەندییان چۆنە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group