خالید شوانی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانی هەرێم و بەغدا رادەسپێردرێت

18/09/2019

نەوا
خالید شوانی لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا راسپێردرا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بە راسپاردنی خالید شوانی وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیڕاقی فیدراڵ لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگی سەرۆكی دیوان و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، فەرمانەكە بەركارە و لە رۆژی دەرچونییەوە كاری لەسەر دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group