پەرلەمانتارێكی كورد: ژمارەیەك بەرپرس رەتیدەكەنەوە بێنە هەولێر

18/09/2019

نەوا
بەوتەی پەرلەمانتارێكی كورد لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران رەتیدەكەنەوە، بانگهێشتنامەكەی حكومەتی هەرێم بۆ سەردانی هەولێر قبوڵبكەن، راشیدەگەیەنێت "داوایانكردوە حكومەت بچێتە پەرلەمان نەك پەرلەمانتاران بچنە لای حكومەت".
سەركەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەلێدوانێكدا راگەیاندووە، "ئەو وەفدانەی سەردانی هەرێمیان كردوە، جگە لە محەمەد حەلبوسی كە بۆ كاری دیكە سەردانی هەرێمی كردوە، ئەوانی دیكە سەرجەمیان كوردن و هیچ كام لەبەرپرسە عیراقییەكان ئامادەنەبون لەو سەردانە بەشداربن".
وتیشی: "داوای لیژنەی نەوت و دارایی كراوە كە سەردانی هەرێم بكەن و لەگەڵ حكومەتی هەرێم كۆببنەوە، بەڵام ئەو لیژنانە رەتیانكردۆتەوەو داوایانكردوە، حكومەت سەردانی ئەوان بكات و ئەوەشیان بەئاشكرا راگەیاندوە، كە لەهیچ شوێنێك نابێت پەرلەمان بچێتە لای حكومەت و حكومەتێكی محەلیش دەبێت بێتە پەرلەمان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group