رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ناوچەی ئارامەوە هەڕەشە دەكات

18/09/2019 جیهان
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا

نەوا
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئەگەر پەیوەندیەكانمان لەگەڵ ئەمریكا بێ ئەنجامبێت سەبارەت بەناوچەی ئارام، ئەوا پلانی خۆمان جێبەجێ دەكەین.
سەرۆك كۆماری توركیا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دانوستانەكانیان لەسەر دروستكردنی ناوچەی ئارام ڕایگەیاند، "لێدوانی بەرپرسانی ئەمریكا ناتوانێت دڵنیاییمان پێبدات، پێویستمان بە ڕێوشوێنی بینراوە لەسەر زەوی".
ئەردۆغان چۆنێتی جێبەجێكردنی پلانەكەی ئاشكرا نەكردوە، بەڵام ئاماژە بەجێبەجێكردنی پلانەكە بە تاكلایەنە دەكات لە ئەگەری ڕێكنەكەوتن لەگەڵ ئەمریكا.
باسی لەو گەڕانەش كرد كە توركیا و ئەمریكا بە هاوبەشی زیاتر لە هەفتەیەك پێش ئێستا لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان وەك بەشێك لە ناوچەی ئارام ئەنجامیاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group