كۆنفرانسی كاریگەرییەكانی سۆشیال میدیا لە هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو

18/09/2019

نەوا ـ سەعید عەبدولڵاـ هەولێر


بەمەبەستی خستنە روی كاریگەریی تۆرەكۆمەلایەتییەكان و تەواوی سۆشیال میدیا لە كوردستان و چۆنییەتی بەكارهێنانی بە شێوەی دروست، كۆنفرانسی كاریگەرییەكانی سۆشیال میدیا بەرێوەچوو.
سیروان گەردی رێكخەری كۆنفرانسەكە بە رادیۆی نەوای راگەیاند: وەكو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئێمە رۆژی چوارشەممە ئەم كۆنفرانسەمان كرد كە تیایدا ئاماژەمانكرد بە ئاراستەكردنی دنیا لە رێگەی سۆشیال میدیاوە، كە كاریگەری زۆری هەیە و گۆڕانكاری دەكات.
وتیشی: ئێمە بیرمان لەوەكردۆتەوە، كە چۆن لە كوردستان كاریگەری سۆشیال میدیا بەشێوەی گونجاو بەكاربێت. ئەم لایەنە بەلای ئێمەوە گرنگە كە بتوانین راو بۆچوونی جیاوازی خۆمان لەرێگەی سۆشیال میدیاوە بگەیەنین و لەو نێوانەشدا تۆڕی كوردیش سۆشیال میدیا دروست دەكەین، كە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكانێكی زۆر لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە بەو ئومێدەی پەیامەكانمان بتوانین بە شێوەی خێرا و كاریگەر بگوازینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group