نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پانێڵی دیداری زانكۆی دهۆك و ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19-9-2019 له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه محه‌مه‌د حلبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكه‌كانی لیژنه‌كانی دارایی و یاسایی و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی به‌رنامه‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، حه‌لبوسى ده‌ستبه‌جێ له هه‌ولێره‌وه به‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ر ده‌چێته پارێزگای دهۆك بۆ به‌شداریكردن له پانێڵی دیداری زانكۆی دهۆك.
بڕیاره حه‌لبوسی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێم، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌گه‌ڕێته‌وه شارى به‌غدا.