نه‌وا
هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری كوردستان له باره‌ی پرۆژه‌ی پێنج منداڵه‌وه رونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت "نه‌موتوه هه‌موو خێزانه‌كان بیكه‌ن به پێنج منداڵ".
هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، له كۆبونه‌وه‌ی رابردوی په‌رله‌ماندا پڕۆژه‌یه‌كی خسته‌ڕو له‌باره‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم و پێویستیی خستنه‌وه‌ی منداڵی زیاتر، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لێكه‌وته‌وه و ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا، له‌به‌رانبه‌ردا په‌رله‌مانتاره‌كه رونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت "پێویسته حكومه‌ت هاوكاری ئه‌و خێزانانه بكات، كه پێنج منداڵ و سه‌رووی پێنج منداڵیان هه‌بێت، هه‌رگیز نه‌مگوتوه هه‌موو خێزانه‌كان بیكه‌ن به پێنج منداڵ".
هێڤیدار ئه‌حمه‌د به‌رگری له قسه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌شڵێت "به رۆژی رووناك له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژێردراوانی گه‌لی كوردستان وتم مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر خه‌ڵك و ئاینده‌ی كوردستان هه‌یه، كه ئه‌گه‌ر وا بڕوات له ساڵانی داهاتودا ژماره‌ی مردووه‌كان زیاتر ده‌بێت له ژماره‌ی له‌دایكبوان".
په‌رله‌مانتاره‌كه رونیشیكردووه‌ته‌وه، له بودجه‌دا عیراق مامه‌ڵه‌ی ژماره له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات، نه‌ك وه‌ك قه‌واره و نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
هه‌روه‌ك دوپاتیده‌كاته‌وه، پڕۆژه‌ی هه‌یه بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی خستوویه‌ته‌ڕو، به‌وپێیه‌ی "مه‌ترسییه‌كی زۆر جدی له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان له باشوری كوردستاندا هه‌یه".