وەزارەتی ناوخۆ رونكردنەوەیەك لەبارەی رێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی بۆ چونە ناو هەولێر بڵاودەكاتەوە

19/09/2019

نەوا
لەبارەی رێگریكردن لە چونە ناو شاری هەولێر لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەم رونكردنەوەیەی بڵاوكردەوە:
راگەیێنراوێك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-9-2019 لە كاتی هاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پارێزگای هەولێر، لە زاڵگەیەكی دۆڵی سماقۆڵی رووداوێكی نەخوازراو رووی داوە كە هیچ بڕیار و راسپاردەی لە پشتەوە نەبووە. بۆیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەكانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێكۆڵینەوەیەكی وورد ئەنجام دەدەین و خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە هەموو هەوڵەكانمان لە رێگاوبانەكان بۆ دابینكردنی ئەمنیەتی سەروسامانی هاووڵاتیانە.
وەزارەتی ناوخۆ
حكومەتی هەرێمی كوردستان
19-9-2019 


 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group