كەلار... 900 كارتۆن هێلكە لەناوبران

19/09/2019

نەوا
قائیمقامیەتی كەلار رایدەگەیەنێت، 900 كارتۆن هێلكەیان لەناوبردوە.
قائیمقامیەتی قەزای كەلار بڵاویكردەوە، رۆژی پێنجشەممە بەسەرپەرشتی سیروان حەسەن سەرۆكی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی كەلار و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی لەناوبردن، 21 تۆن هێلكە لەناوبران، كە پێكهاتبوو لە 900 كارتۆن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هێلكانە لەلایەن ڤێتێرنەری گەرمیانەوە پشكنینیان بۆ كراو دەركەوتوە شیاونین بۆ خواردن و هەر كارێكی دیكەی پەیوەندیدار بە مەقفەس و پەلەوەریش. هاوكات بە بڕیارێكی حكومەتی عیراق هاوردەكردنی هەموو جۆرە هێلكەیەك قەدەغەیە، چونكە مەترسی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە و نەخۆشی دیكەی لێدەكرێت.
ئەو هێلكانە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە بازگەیەكی كەلار دەستیان بەسەرداگیراو دواتر لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە رێكاری یاسایی لەبەرانبەردا گیرایەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group