عەتا شێخ حەسەن: تەقە لە لقی چواری پارتی كراوە

20/09/2019

نەوا

وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد كە لە لایەن كەسانێكی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری حزبەكەی لە شاری سلێمانی كراوە.
عەتا شێخ حەسەن وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی رايگەیاندوە، لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی لە سلێمانی كراوە، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
ئاماژەشی بەوە كرد، كە چەند فیشەكێك بەر بارەگاكەیان كەوتووە. 
وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی وتیشی: "لێژنەی ئەمنیی سلێمانی و ئیدارەی سلێمانی بەرامبەر بە پاراستنی بارەگاكانمان بە بەرپرسیار دەزانین. سەروگیانی كادیرانمان لە سنووری سلێمانی، دەزگا ئەمنییەكان و ئیدارەی شارەكە لێی بەرپرسیارە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group